هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆر ژماره‌یه‌ك تیرۆرست ده‌كوژن

له‌بیابانه‌كانی ئه‌نبار، هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆری عیراق ئۆپراسیۆنێكی تایبه‌ت ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ژماره‌یه‌ك تیرۆرستی داعش ده‌كوژن.

 

دژه‌ تیرۆری عیراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، ئاشكرایكردوه‌:" هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆر له‌به‌رده‌وامی گه‌ڕان به‌دوای پاشماوه‌كانی داعش له‌بیابانی ئه‌نبار له‌ناوچه‌كانی روتبه‌و حۆران ئۆپراسیۆنێكی هاتنه‌ خواره‌وه‌ له‌ئاسمانیان ئه‌نجامداوه‌".

 

رونیشكراوه‌ته‌وه‌:" له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا 10 تیرۆرستی داعش كه‌ پشتێنی بۆمبڕێژكراویان به‌ستبوو كوژراون و پێنجی تریش ده‌ستگیركراون".

 

PUKmedia راگه‌یه‌ندراوی دژه‌ تیرۆری عیراق

13/8/2019 16:39:00