دیاله‌ .. 70 خێزان ئاواره‌ ده‌بن

له‌سنوری رێگه‌ی ئیمام وه‌یس له‌نێوان به‌عقوبه‌ – خانه‌قین، دانیشتوانی گوندێك به‌هۆی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش گونده‌كه‌یان چۆڵده‌كه‌ن.

 

ناهیده‌ داینی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاندوه‌:" دانیشتوانی گوندی میاحی  سنوری ئیمام وه‌یس به‌هۆی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش گونده‌كانیان چۆڵده‌كه‌ن".

 

وتیشی:" 70 خێزان ناوچه‌كه‌یان چۆڵكردوه‌و له‌ئێستادا له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ رێگریان لێئه‌كرێت له‌چۆڵكردنی گونده‌كانیان".

 

باسی له‌وه‌شكردوه‌:" ئه‌و گونده‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر رێگه‌ی ئیمام وه‌یس، له‌نێوان خانه‌قین – به‌عقوبه‌، كه‌ گرنگترین رێگه‌ی سنوری پارێزگای دیاله‌و چه‌ند ناوچه‌یه‌ك به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌".

 

جه‌ختیله‌وه‌شكردوه‌ته‌وه‌:" له‌ماوه‌ی رابردوودا داعش به‌هاوه‌ن و قه‌ناس په‌لاماری داون و دوو كه‌سی لێكوشتوون و ژماره‌یه‌كی تریشی برینداركردبوو".

 

رونیشكرده‌وه‌:" له‌دوای ئازادكردنی ئه‌و ناوچانه‌ حكومه‌ت نه‌یتوانیوه‌ له‌رووی ئه‌منی و خزمه‌تگوزاری ئه‌و ناوچانه‌ به‌باشی بپارێزێت، بۆیه‌ داعش ده‌ستی به‌جموجوڵكردوه‌".

 

PUKmedia  ئاژانسه‌كان 

13/8/2019 15:06:00