گه‌رمیان.. هاووڵاتیه‌ك زیاتر له‌ 5 هه‌زار دۆلار ده‌دۆزێته‌وه‌

هاووڵاتیه‌ك له‌سنوری ناحیه‌ی رزگاری سه‌ربه‌قه‌زای كه‌لار، زیاتر له‌ پێنج هه‌زار دۆلار ده‌دۆزێته‌وه‌و راده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیسی ده‌كات.

 

پۆلیسی گه‌رمیان له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكرایكردوه‌:" چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا هاوڵاتیه‌ك له‌ناحییه‌ی ڕزگاری سه‌ربه‌قه‌زای كه‌لار مه‌بله‌غێك دراوی ئه‌مریكی به‌بڕی پێنج پێنج هه‌زارو 600 دۆلار  له‌گه‌ڵ  274000 دیناری  عیراقی دۆزیه‌وه‌و ڕاده‌ستی پۆلیسی ناحییه‌ی ڕزگاری كرد".

 

رونیشكراوه‌ته‌وه‌:"  به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی ئه‌وبڕه‌ پاره‌یه‌ی له‌به‌شی ئه‌ماناتی پۆلیس هه‌ڵگیراو ئه‌مڕۆ سێ شه‌مه‌ له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌ری بنكه‌ی پۆلیسی ڕزگاریه‌وه‌ ڕاده‌ستی خاوه‌نه‌كه‌ی كرایه‌وه‌".

 

PUKmedia  راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان 

 

التت.jpg

13/8/2019 14:24:00