PUKmedia ئاماری گه‌شتیاران بۆ هه‌رێم بڵاوده‌كاته‌وه‌

له‌ماوه‌ی چوار رۆژی رابردوودا زیاتر له‌ 200 هه‌زار گه‌شتیار روویان له‌هه‌رێمی كوردستان كردوه‌.

نادر رۆستی وته‌بێژی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند:  له‌ رۆژی 8ی ئاب تا 12 ئاب كه‌ ده‌گاته‌ دووه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان، 208 هه‌زار گه‌شتیار روویان له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردوه‌.

وتیشی: زۆربه‌ی گه‌شتیاران له‌خواروناوه‌ڕاستی عیراقه‌وه‌ هاتوون.

وته‌بێژی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، ئه‌و ئاماره‌، ئاماری سه‌ره‌تایین، ئاماری كۆتایی له‌دوای جه‌ژن ڕایده‌گه‌یه‌نین، چونكه‌ هاتنی گه‌شتیاران به‌رده‌وامه‌و ژماره‌كه‌ له‌ زیادبوون دایه‌.


PUKmedia تایبه‌ت

 

13/8/2019 13:18:00