گه‌رمیان.. گه‌نجێك گیانی له‌ده‌ستدا

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌،سێیه‌م ڕۆژی جه‌ژنی قوربان، له‌كاتی جوتكردندا تراكتۆر ده‌كه‌وێت به‌سه‌ر گه‌نجێكداو ده‌ستبه‌جێ گیان له‌ده‌ستده‌دات.

له‌و باره‌یه‌وه‌ موقده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدوری لێپرسراوی ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان راگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ شه‌مه‌ له‌ناحیه‌ی ڕزگاری سه‌ربه‌قه‌زای كه‌لار گه‌نجێك به‌ناوی شاهۆ هیجران حه‌سه‌ن، له‌دایكبووی 2002 به‌مه‌به‌ستی جووتكردن ڕووی له‌گونده‌كه‌ی خۆیان كردوه‌ به‌ناوی گوندی قه‌رێتاغ سه‌ربه‌ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ كه‌گوندێكی كورد نشینه‌و له‌كاتی جوتكردندا تراكتۆره‌كه‌ به‌سه‌ریدا كه‌وتوه‌و له‌ئه‌نجامدا گیانی له‌ده‌ستداوه‌ .

وتیشی: له‌ئێستادا به‌مه‌به‌ستی توێكاری ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری قه‌زای كه‌لاركراوه‌.


تێبینی: وێنه‌ی ڕوداوه‌كه‌ خوازراوه‌


PUKmedia راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان

 

13/8/2019 12:07:00