كه‌ركوك.. چه‌ند تیرۆرستێك ده‌ستگیر ده‌كرێن


وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ستگیركردنی چه‌ند چه‌كدارێكی داعشیان له‌كه‌ركوك راگه‌یاندوه‌، كه‌ یه‌كێكیان ئه‌میر بووه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق، له‌ناو ده‌ستگیركراوه‌كاندا ئه‌میری ئاشه‌كانی داعش له‌حه‌ویجه‌ هه‌یه‌و به‌ده‌ستگیركردنی ئه‌و تیرۆرستانه‌ش سێ شانه‌ی "تیرۆریستی" هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی وته‌ی ئه‌ندامانی گروپه‌ تیرۆرسته‌كه‌، له‌ناو شاری كه‌ركوك سێ كه‌سیان له‌نه‌ته‌وه‌ی كورد رفاندوه‌و دوای ئه‌وه‌ی ده‌یانبه‌نه‌ حه‌ویجه‌ ئه‌میره‌كه‌یان فه‌رمانی پێكردون سه‌ریان ببڕن و ئه‌وانیش فه‌رمانه‌كه‌مان جێبه‌جێكردوه‌.

ئه‌ندامانی شانه‌كه‌ له‌دانپێدانانه‌كانیاندا ده‌ڵێن، پاره‌یان بۆ خێزانه‌ كوژراوه‌كانی داعش له‌پارێزگای كه‌ركوك بردوه‌و به‌نیازبوون چالاكی له‌كه‌ركوك ئه‌نجامبده‌ن.

وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق راشیگه‌یاندوه‌، هه‌ر له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ماندا له‌سنووری كه‌ركوك، دوو كه‌سمان ئازاد كردوه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و گروپه‌وه‌ پێش 15 رۆژ له‌كه‌ركوك رفێنرابوون.


PUKmedia ئاژانسه‌كان

13/8/2019 11:22:00