بەرپرسی دژە تیرۆری ناتۆ بۆ یەكێتی: ئامادەم پشتگیری لەدەوڵەتبوونی كورد بكەم

رۆژی 8-8-2019، دلێر سەیدە كارگێری ناوەندی دەرەوەو بەرپرسی ڕێكخستنەكانی زۆنی ئەوروپا سەردانی بیرۆی جەنراڵ گەیناتۆ سەرۆكی حزبی گێسترا ناسیۆناڵێ ئیتالیانۆو بەرپرسی بەشی دژە تیرۆری ناتۆی كردو لەشاری"جێناڤە"ی ئیتالیا لەلایەن بەرێزیەوە بەگەرمی پێشوازی لێكرا..لەو دیدارە دۆستانەیەدا باس لەهەلومەرجی ئەمڕۆی ناوچەكەو بەتایبەتی كوردستان وشەڕی داعش وهاوپەیمانێتی كوردو پێگەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كراو ڕۆڵی هەڤاڵ مام جەلال بەرز نرخێنرا.

دیرۆكی یەكێتی لەو دیدارەدا

لەبەشێكی ئەو دیدارە دۆستانەیەدا هەڤاڵ دلێرسەیدە  وێڕای سوپاس و پێزانین  بۆ جەنراڵ گەیناتۆ كەبەفەرمی بانگهێشتی كردبوو پانۆرامایەكی مێژووی پڕشكۆی یەكێتی هەر لەدروستبونیەوە تاڕاپەڕین و گەیشتن بەترۆپكی دەسەلات و سەرۆكایەتی مام جەلال وشەرەفی ڕوبەڕوبونەوەی جەنگی دژە داعش و ئاماژەی بەساڵانی دوای ئاشبەتاڵ و هەستانەوەو پیلانە سێ كوچكەییەكانی وڵاتانی سنوری باشورو ئەنفالی كرد و باسی لەوەشكرد یەكێتی سەرەڕای ئەو رۆژە سەختانەو هەموو ئەو فشارنەی لەسەری بوو بەڵام یەكێتی ئەوهێزە بوو هەرەسی بەهەرەس هێنا. لەبەشێكی تری ئەو دیدارەدا هەڤاڵ بەرپرسی ڕێكخستنەكانی زۆنی ئەوروپای ناوەندی دەرەوە باسی لەئەزمونی نیمچەبەرەیی وفۆڕمی نوێی یەكێتی كرد وەك ستایلێكی مۆدێرن كەدەرهاویشتەی هەلومەرجی ئەو كاتەو ڕۆژگاری نوشوستی گەلەكەمان بوو یەكێتی لانكەو چەتری كۆكەرەوەی هەموو پێكهاتە ئاینی و مەزهەبیانەو نمونەیەكی  نیمچەبەرەیی وپێكهاتەیكەسانی دیموكراتخوازو چەپ و سۆسیالیست و نەتەوەییانەی پێشكەشكرد،باس لەڕۆڵی گەورەی جەنابی سەرۆك مام جەلال كراو ڕۆڵی مێژووی بەڕێزیان لەخەباتی نیشتمانی و نەتەوەیی كوردو ناوچەكەو جیهاندا بەرز نرخێندراو كاریگەریەكانی مام لەپرۆسەی ئازادی وبنیاتنانی دیموكراتی  خرایە بەرچاو ئەوەش باسكرا لەسایەی خەباتی یەكێتی وهێزە نیشتمانیەكانی بزوتنەوەی كوردایەتی  خەباتی كوردستانیانەو هێزە دیموكراتیەكانی،عێراق وڵات رێچكەی سەقامگیری و دیموكراسی گرتۆتە بەرو لەشەری ڕوبەڕوبونەوەی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش دا نمونەیەكی گەورەیان نەك لەبەرگری لەكورد بەتەنیا بەڵكو لەجیهان پێشكەش كرد.لەبەرامبەردا چەنەراڵ گەیناتۆ باسی لەپێكهاتی هێزی ناتۆ كردو  دواتر ڕۆڵی كوردو پێشمەرگەی بەگرنگ وەسفكرد بەتایبەتی ڕۆڵی یەكێتی وهەلوێستەكانی خستە بەرچاو باسی لەوەش وەك چەنەڕاڵێكی سەربازی خۆشی لەناوچەی فەلوجەی عێراق بەشداری شەرەكانی داعشی كردوە ..

جەنراڵ گەیناتۆ..مام جەلال لەسەر ئاستی كوردستان و عێراق و ناوچەكەو جیهان سەركردەیەكی مێژووییە

جەنراڵ گەیناتۆ باسی گەورەیی جەنابی مام جەلالی كردو وتی مام جەلال مرۆڤێك بووە لەسەر ئاستی سەركردەكانی جیهان سەركەوتو بووە لەكارەكانیداو بەڵێنیشیدا ئەوان بەهەموو توانایەكیانەوە پشتگیری لەكوردو جێبەجێكردنی مادەی۱٤٠ بكەن.

حزبەكەی جەنڕاڵ گەیناتۆ یەكێتی بانگهێشتی كۆنگرەی حزبەكەی دەكات

جەنڕاڵ گەیناتۆ بە بەرپرسی زۆنی ئەوروپای ڕێكخستنەكانی ڕاگەیاند ئەوان لە مانگی ئۆكتۆبەری ئەمساڵدا كۆنگرەی خۆیان دەبەستن و خۆشحاڵیشی دەربڕی بۆ ئەو كۆنگرەیە یەكێتی لەسەر ئاستێكی باڵا بەشداری كۆنگرەكەیان بكات..ئامادەییشی پیشانداو وتی ئێمە ئامادەین هەركاتێك كورد پێویستی بەئێمەبێت لەڕووی مرۆییەوە پشتیوانی لێبكەین و بەدەنگی بەرزیش ئامادەم بڵێم دەبێ كورد خەونی بوون بە دەوڵەت بوونی بێتەدی..

PUKmedia شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا

12/8/2019 15:56:00