شه‌ڕی دوو بنه‌ماڵه‌ ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداری لێده‌كه‌وێته‌وه‌

شه‌ڕی دوو بنه‌ماڵه‌ له‌یه‌كێك له‌ گونده‌كانی سه‌ر به‌پارێزگای دهۆك دوو كوژراو و دوو برینداری لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKmedia به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 11-8- 2019 و یه‌كه‌مین ڕۆژی جه‌ژنی قوربان له‌ گوندی تلكێف سه‌ر به‌ پارێزگای دهۆك دوو بنه‌ماڵه‌ له‌كاتی چوونیان بۆ سه‌ر گۆڕستان لێیان ده‌بێت به‌ شه‌ڕ و له‌ئه‌نجامدا دوو كه‌س كه‌ ئامۆزای یه‌كترن كوژران و دوو كه‌سی دیكه‌ش برینداريوون.

ده‌وترێت ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه‌ پێشتر كێشه‌یان هه‌بووه‌ كه‌ به‌شێوه‌ی عه‌شایه‌ری چاره‌سه‌ر كراوه‌ و له‌ئێستادا دووباره‌ ئه‌وو كێشه‌یه‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه‌.


PUKmedia

11/8/2019 12:44:00