پەیامێك لەراگەیاندنی مەكتەبی سیاسیەوە
راگەیاندنی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی پیرۆزی قوربانه‌وه په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه.
پیرۆزبایی
به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى قوربانى پیرۆز، گه‌رمترین پیرۆزبایى ئاراسته‌ى كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستان ده‌كه‌ین، ئومێده‌وارین جه‌ژن ببێته بۆنه‌ى گه‌ردن ئازادى‌و لێبورده‌یى‌و قوڵكردنه‌وه‌ى ئاشتى كۆمه‌ڵایه‌تى‌و پێكه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه‌ى هه‌موو پێكهاته‌كانى كوردستان‌و عێراق.
ئه‌م بۆنه پیرۆزه، به‌ده‌رفه‌ت ده‌زانین، جه‌خت له‌وه بكه‌ینه‌وه، بۆ هێنانه‌دى مافه ده‌ستورى‌و دیموكراسیه‌كانى گه‌له‌كه‌مان‌و بۆ پاراستن‌و گه‌شه‌پێدانى ئه‌زموونى هه‌رێمى كوردستان‌و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان‌و رووبه‌روبونه‌وه‌ى مه‌ترسیه‌كان‌و حزمه‌تكردنى زیاترى گه‌لى كوردستان، یه‌كریزى گه‌له‌كه‌مان‌و ته‌بایى نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان به پێویستیه‌كى گرنگ ده‌زانین.
جارێكى تر، جه‌ژنتان پیرۆزبێت‌و هیواى به‌خته‌وه‌رى‌و ئارامى بۆ هه‌موولایه‌ك ده‌خوازین.
راگه‌یاندنى مه‌كته‌بى سیاسى
یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان
10/8/2019
PUKmedia تایبەت
10/8/2019 20:13:00