‎كۆسره‌ت ره‌سوڵ جه‌ژنی قوربان له‌ موسڵمانان پیرۆز ده‌كات

به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌وه‌، كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، پیرۆزبایی له‌ موسڵمانانی جیهان و كوردستان به‌گشتی و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان و تێكۆشه‌رانی گه‌لی كوردستان كردووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌یه‌تی:

به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
‎به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌وه‌ جوانترین پیرۆزبایی خۆم له‌ موسڵمانانی جیهان و كوردستان به‌گشتی و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان و گشتی تێكۆشه‌رانی گه‌لی كوردستان به‌تایبه‌ت ده‌كه‌م.
‎ئومێده‌وارم هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربان كه‌ جه‌ژنی ئاشتی و برایه‌تی و قوڵبوونه‌وه‌ی دۆستایه‌تییه‌ ببێته‌ مایه‌ی ئاسووده‌یی و خۆشبه‌ختی هه‌موو لایه‌ك. هه‌ر له‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌دا داواكارم له‌ سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه‌ سیاسییه‌ كوردستانییه‌كان  به‌گیانی برایه‌تی و خه‌باتگێڕانه‌و لێكتێگه‌یشتنی زیاترو یه‌كتر قبوڵكردن هه‌ماهه‌نگی یه‌كتربن له‌پێناو خزمه‌تكردنی زیاتری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی سیاسی له‌ هه‌رێمه‌كه‌مان.
‎جارێكی تر پیرۆزبایی گه‌رمی خۆم ئاڕاشته‌ی هه‌موو  لایه‌ك ده‌كه‌م
‎هه‌ربژین بۆ كوردو كوردستان


‎كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی
‎جێگری سكرتێری گشتی
‎یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia

10/8/2019 19:43:00