یه‌كێتی هاوكاری ژماره‌یه‌ك خێزانی كه‌م ده‌رامه‌ت ده‌كات

كۆمیته‌ی ڕێكخستنی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ هاوكاری جه‌میل هه‌ورامی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی(ی ن ك) به‌ بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنه‌وه‌ هاوكاری چه‌ند خێزانێكی كه‌م ده‌رامه‌ت ده‌كات.

سامان خێڵ حه‌مه‌یی لێپرسراوی كۆمیته‌ی ڕێكخستنی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ لێدوانێكدا به‌ PUKmedia ی ڕایگه‌یاند: هاوكارییه‌كان به‌ پشتیوانی جه‌میل هه‌ورامی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بووه‌ و ئێمه‌ش ئه‌وانه‌ی كه‌م ده‌رامه‌تن ده‌ستنیشانمان كردن و هاوكاریمان پێشكه‌ش كردن.

PUKmedia فه‌رحان حه‌مه‌ خان - هه‌ڵه‌بجه‌

 

 

 

9/8/2019 17:21:00