به‌رپرسی دژه‌ تیرۆرى ناتۆ: مام جه‌لال سه‌ركرده‌یه‌كی مێژووییه‌

دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ 8-8-2019 دلێر سه‌یده‌ كارگێری ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌و به‌رپرسی ڕێكخستنه‌كانی زۆنی ئه‌وروپا سه‌ردانی بیرۆی جه‌نراڵ گه‌یناتۆ سه‌رۆكی حزبی گێستراناسیۆناڵێ ئیتالیانۆ و به‌رپرسی به‌شی دژه‌ تیرۆری ناتۆی كرد و له‌شاری"جێناڤه‌"ی ئیتالیا به‌گه‌رمی پێشوازی لێكرا. له‌و دیداره‌ دۆستانه‌یه‌دا باس له‌هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆی ناوچه‌كه‌و به‌تایبه‌تی كوردستان وشه‌ڕی داعش وهاوپه‌یمانێتی كوردو پێگه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كراو ڕۆڵی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال به‌رز نرخێندرا.

دیرۆكی یه‌كێتی له‌و دیداره‌دا

له‌به‌شێكی ئه‌و دیداره‌ دۆستانه‌یه‌دا دلێرسه‌یده‌ وێڕای سوپاس و پێزانین بۆ جه‌نراڵ گه‌یناتۆ كه‌ به‌ فه‌رمی بانگهێشتی كردبوو پانۆرامایه‌كی مێژووی پڕشكۆی یه‌كێتی هه‌ر له‌دروستبونیه‌وه‌ تا ڕاپه‌ڕین و گه‌یشتن به‌ترۆپكی ده‌سه‌ڵات و سه‌رۆكایه‌تی مام جه‌لال و شه‌ره‌فی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی جه‌نگی دژه‌ داعش و ئاماژه‌ی به‌ساڵانی دوای نسكۆ و هه‌ستانه‌وه‌ و پیلانه‌ سێ كوچكه‌ییه‌كانی وڵاتانی سنووری باشوور و ئه‌نفالی كرد و باسی له‌وه‌شكرد یه‌كێتی سه‌ره‌ڕای ئه‌و رۆژه‌ سه‌ختانه‌و هه‌موو ئه‌و فشارنه‌ی له‌سه‌ری بوو، به‌ڵام یه‌كێتی ئه‌وهێزه‌ بوو هه‌ره‌سی به‌هه‌ره‌س هێنا.

له‌به‌شێكیتری ئه‌و دیداره‌دا به‌رپرسی ڕێكخستنه‌كانی زۆنی ئه‌وروپای ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ باسی له‌ئه‌زمونی نیمچه‌به‌ره‌یی وفۆڕمی نوێی یه‌كێتی كرد وه‌ك ستایلێكی مۆدێرن كه‌ده‌رهاویشته‌ی هه‌لومه‌رجی ئه‌و كاته‌و ڕۆژگاری نوشوستی گه‌له‌كه‌مان بوو یه‌كێتی لانكه‌و چه‌تری كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو پێكهاته‌ ئاینی و مه‌زهه‌بیانه‌ و نمونه‌یه‌كی نیمچه‌به‌ره‌یی وپێكهاته‌یكه‌سانی دیموكراتخوازو چه‌پ و سۆسیالیست و نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی پێشكه‌شكرد، باس له‌ڕۆڵی گه‌وره‌ی جه‌نابی سه‌رۆك مام جه‌لال كراو ڕۆڵی مێژووی به‌ڕێزیان له‌خه‌باتی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی كوردو ناوچه‌كه‌و جیهاندا به‌رز نرخێندراو كاریگه‌ریه‌كانی مام له‌پرۆسه‌ی ئازادی وبنیاتنانی دیموكراتی خرایه‌ به‌رچاو ئه‌وه‌ش باسكرا له‌سایه‌ی خه‌باتی یه‌كێتی و هێزه‌ نیشتمانیه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی  خه‌باتی كوردستانیانه‌وهێزه‌ دیموكراتیه‌كانی، عیراق وڵات رێچكه‌ی سه‌قامگیری و دیموكراسی گرتۆته‌به‌ر و له‌شه‌ری ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش دا نمونه‌یه‌كی گه‌وره‌یان نه‌ك له‌به‌رگری له‌كورد به‌ته‌نیا به‌ڵكو له‌جیهان پێشكه‌ش كرد.

له‌به‌رامبه‌ردا چه‌نه‌راڵ گه‌یناتۆ باسی له‌پێكهاتی هێزی ناتۆ كردو  دواتر ڕۆڵی كوردو پێشمه‌رگه‌ی به‌گرنگ وه‌سفكرد به‌تایبه‌تی ڕۆڵی یه‌كێتی وهه‌ڵوێسته‌كانی خسته‌به‌رچا و باسی له‌وه‌ش وه‌ك جه‌نه‌ڕاڵێكی سه‌ربازی خۆشی له‌ناوچه‌ی فه‌لوجه‌ی عێراق به‌شداری شه‌ره‌كانی داعشیكردوه‌.

جه‌نراڵ گه‌یناتۆ مام جه‌لال له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌و جیهان سه‌ركرده‌یه‌كی مێژووییه‌

جه‌نراڵ گه‌یناتۆ باسی گه‌وره‌یی جه‌نابی مام جه‌لالی كردو وتی مام جه‌لال مرۆڤێك بووه‌ له‌سه‌ر ئاستی سه‌ركرده‌كانی جیهان سه‌ركه‌وتوو بووه‌ له‌كاره‌كانیدا و به‌ڵێنیشیدا ئه‌وان به‌هه‌موو توانایه‌كیانه‌وه‌ پشتگیری له‌كورد و جێبه‌جێكردنی ماده‌ی140 بكه‌ن.

حزبه‌كه‌ی جه‌نڕاڵ گه‌یناتۆ یه‌كێتی بانگهێشتی كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌ی ده‌كات

جه‌نڕاڵ گه‌یناتۆ به‌ به‌رپرسی زۆنی ئه‌وروپای ڕێكخستنه‌كانی ڕاگه‌یاند ئه‌وان له‌ مانگی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵدا كۆنگره‌ی خۆیان ده‌به‌ستن و خۆشحاڵیشی ده‌ربڕی بۆ ئه‌و كۆنگره‌یه‌ یه‌كێتی له‌سه‌ر ئاستێكی باڵا به‌شداری كۆنگره‌كه‌یان بكات. ئاماده‌ییشی پیشاندا و وتی ئێمه‌ ئاماده‌ین هه‌ركاتێك كورد پێویستی به‌ئێمه‌بێت له‌ڕووی مرۆییه‌وه‌ پشتیوانی لێبكه‌ین و به‌ده‌نگی به‌رزیش ئاماده‌م بڵێم ده‌بێ كورد خه‌ونی بوون به‌ ده‌وڵه‌ت بوونی بێته‌دی.

PUKmedia شیهاب عوسمان- ئه‌ڵمانیا

9/8/2019 17:06:00