حاكم قادر كۆمیتەی بازیان بەسەردەكاتەوە
لەچوارچێوەی ئەو گۆڕانكاری و جێگۆڕكێیانەی مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی لەنێو ئۆرگانەكانی یەكێتی و كۆمیتەكان بەڕێوەی دەبات و پاش ئاڵوگۆڕی لێپرسراوی كۆمیتەی بازیان، حاكم قادرحەمەجان ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی هاوڕێ لەگەڵ ژمارەیەك لەجێگری لێپرسراوی مەڵبەند سەردانی بارەگای كۆمیتەیان لەناحیەی بازیان كرد بەمەبەستی پشتیوانی و پشتگیری لەئەركەكانی داهاتوویان.
لەكۆبونەوەیەكدا لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمیتەی بازیان، حاكم قادر وێڕای دەستخۆشی لەبەڕێوەبردنی ئەركەكانیان، باسی لەڕێوشوێنەكانی ئاڵوگۆڕ لەپۆستە ئیداری وحزبیەكان كرد و ئومێدی خواست لەداهاتوودا بەسوود وەرگرتن لەئەزمون و شارەزایی كادیرە پێشكەوتووەكان ئۆرگانەكان پێشكەوتنی زیاتر بەخۆیانەوە ببینن.
هەروەها داوای لەئامادەبووان كرد بۆ سەكەوتن و بەرەوپێشچوون بەهەڵەكانی رابردوودا بچنەوە و بەشێوەیەكی دروستانە هەموو هەوڵەكانیان بخەنە خزمەت هاوڵاتیان و پەیوەندیەكانیان لەگەڵ سەرجەم توێژەكان توندوتۆڵ بكەن.
PUKmedia تایبەت
5/8/2019 10:21:00