فراكسیۆنی یه‌كێتی: پێویسته‌ ئێزیدییه‌كان قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌

په‌رله‌مانی كوردستان پێشنیازی دیاریكردنی رۆژی كۆمه‌ڵكوژی ئێزیدییه‌كانی په‌سه‌ند كرد.

له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستاندا ده‌نگ له‌سه‌ر پێشنیازی بڕیاری "دیاریكردنی رۆژی 3ی ئابی 2014 وه‌ك رۆژی كۆمه‌ڵكوژیی ئێزیدییه‌كان"دراو په‌سه‌ند كرا.

جه‌مال حه‌وێز ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: داوا له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌ت ده‌كه‌ن به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق ماف و ئیمتیازاتی ئێزیدییه‌كان دابین بكه‌ن و قه‌ره‌بویان بكه‌نه‌وه‌.

PUKmedia
 

3/8/2019 17:27:00