رۆژنامەنووسێكی ئەڵمانی توێژینەوەیەك لەسەر مێژووی كورد ئەنجام دەدات

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢٣/٧/٢٠١٩ لە بارەگای پەیوەندییەكانی دەرەوەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تەحسین نامیق لێپرسراوی پەیوەندییەكانی دەرەوە و بە ئامادەبوونی هەڤاڵانی پەیوەندییەكان پێشوازیان كرد لە ئیسیۆ ئیرش توێژەر و رۆژنامەنووس لە تەلەفزیۆنی ( ZDF )ی ئەڵمانی.

ئامانجی سەردانەكەی بۆ كوردستان توێژینەوە و نووسینی بابەتێكی گشتییە لەسەر مێژووی كورد لە ناوچەكەو هەلومەرجی سیاسی و ئابووری و رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی و ئەمنی هەرێمی كوردستان بەگشتی و تێروانینی كورد بۆ پەیوەندییەكانی لەگەڵ حكومەتی ناوەند و وڵاتانی هەرێمایەتی.

لای خۆشیەوە تەحسین نامیق پشتیوانی تەواوی خۆی و پەیوەندییەكانی دەرەوەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی بۆ دووپاتكردەوە.

PUKmedia  تایبەت 

 

1d.jpg

5tr.jpg

23/7/2019 14:39:00