كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ سه‌ره‌خۆشی له‌بنه‌ماڵه‌ی فه‌رید زامدار ده‌كات

به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی نووسه‌ر و شاعیر و ڕۆژنامه‌نووس و هونه‌رمه‌ند فه‌رید زامدار كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان  پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردوو كردووه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌ڕێزان: خانه‌واده‌ی كاك فه‌رید زامدار

‎زۆر به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ و نووسه‌رو ڕۆشنبیر كاك فه‌رید زامدارم بیست، له‌ ناخه‌وه‌ دڵگران و خه‌مباری كردم، هاوبه‌شی خه‌متانم، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاراسته‌ی نووسه‌ران و ڕۆشنبیرانی كورد ده‌كه‌م، یادو یاده‌وه‌ری كاك فه‌رید وه‌ك نووسه‌ر له‌نێو كتێبخانه‌كان و دێری وشه‌كان له‌یادمان ده‌مێنێته‌وه‌.

هیوادارم ئه‌مه‌ دواكۆست و ناخۆشی خۆتان و خانه‌واده‌كه‌تان بێ، خوای گه‌وره‌ سه‌بووری هه‌موو لایه‌ك بدات و كۆچكردوو به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.

‎كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی

جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی

نیشتمانی كوردستان

PUKmedia

22/7/2019 13:44:00