پێش چل ساڵ.. من له‌ناو وێنه‌ زیندوه‌كه‌ی مام جه‌لالدا

پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، باس له‌ مێژووی وێنه‌یه‌كی به‌ناوبانگی سه‌رۆك مام جه‌لال و یه‌كه‌م یه‌كتر بینینیان ده‌كات و ده‌ڵێت، مام جه‌لال فێری كردم كه‌ ده‌ستی كه‌س ماچ نه‌كه‌م.

مینه‌ خدر محه‌مه‌د ناسراو به‌ هه‌باس زۆرانی، پێشمه‌رگه‌ی تیپی 61 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، باس له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی  خۆی و سه‌رۆك مام جه‌لال و یه‌كه‌م یه‌كتر بینینیان ده‌كات، باسیش له‌ مێژوو و چۆنیه‌تی گرتنی وێنه‌ به‌ناوبانگه‌كه‌ی مام جه‌لال ده‌كات و ده‌ڵێت، مێژووی ئه‌و وێنه‌ به‌ناوبانگه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ره‌تای شۆڕشی گه‌لانی ئێران له‌ ساڵی 1979.

مام جه‌لال پێی وتم ده‌ستی كه‌س ماچ مه‌كه‌

مینه‌ خدر محه‌مه‌د كه‌ له‌دایكبووی ساڵی 1939-یه‌، باس له‌ یه‌كه‌م بینینی سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌ه‌كات و ده‌ڵێت: له‌به‌ر په‌رۆشیم بۆ بینینی سه‌رۆك مام جه‌لال، كاك عه‌لی عه‌سكه‌ری له‌گه‌ڵ خۆی بردمی بۆلای مام جه‌لال،  كاتێك كه‌ چووینه‌ لای بینیمان له‌سه‌ر بانێك پیاسه‌ی ده‌كرد، ویستم ده‌ستی ماچ بكه‌م، به‌ڵام سه‌رۆك مام جه‌لال پێی وتم ده‌ستم ماچ مه‌كه‌، هه‌ربۆیه‌ له‌و كاته‌وه‌ تاكو ئێستا ده‌ستی كه‌سم ماچ نه‌كردووه‌.

هه‌باس زۆرانی له‌ وێنه‌كه‌دا

مینه‌ خدر محه‌مه‌د ده‌ڵێت: ته‌مه‌نی وێنه‌ به‌ناوبانگه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال نزیكی 40 ساڵه‌ و مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ره‌تای شۆڕشی گه‌لانی ئێران له‌ ساڵی 1979، من له‌و وێنه‌یه‌داشه‌رواڵێكی سپی و چۆغه‌یه‌كی ره‌شم له‌به‌ردایه‌و له‌ پشتی مام جه‌لاله‌وه‌ راوه‌ستاوم، له‌لایه‌ن وێنه‌گر فردیناند هێنری بێشله‌ری نه‌مساوییه‌وه‌ له‌ گوندی زۆران له‌سه‌ر سنوور گیراوه‌ و له‌وكاته‌دا مام جه‌لال سه‌رقاڵی نووسینی نامه‌یه‌كه‌.

PUKmedia  دیداری ژینه‌ر

92.jpg

90.jpg

14.jpg

15.jpg

13.jpg

22/7/2019 13:32:00