مه‌لا به‌ختیار پرۆژه‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نێت

مه‌لا به‌ختیار پڕۆژه‌كه‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی یه‌كێتی و ڕێكخستنه‌وه‌ی حزبه‌كه‌ ده‌خاته‌ڕوو.

بڕیاره‌ سه‌عات 5ی  ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 20-7-2019 ،له‌ ناوه‌ندی رۆشنگه‌ری چاودێر له‌شاری سلێمانی، مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا پڕۆژه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان بخاته‌ڕوو".

پڕۆژه‌كه‌ی مه‌لا به‌ختیار، هه‌مه‌لایه‌نه‌ و په‌یوه‌سته‌ به‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی و رێكخستنه‌وه‌ی په‌یكه‌ره‌ی حزب و شێوازیكاری رێكخستن و سه‌ركردایه‌تی و رابه‌رایه‌تی یه‌كێتی و شێوازی سیاسه‌ت و ستراتیژو سازكردنی كۆنگره‌وه‌.

ماوه‌یه‌كی زۆره‌ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی مه‌لابه‌ختیار ئاماده‌یه‌، به‌ڵام به‌هۆی سه‌رقاڵی یه‌كێتی به‌گفتوگۆی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمه‌‌وه‌ دواكه‌وت، چونكه‌ به‌ وته‌ی مه‌لا به‌ختیار، نه‌یده‌یست پرۆژه‌كه‌ی ببێته‌ مایه‌ی مشتومڕێكی ناوه‌خت له‌وكاته‌دا .

مه‌لا به‌ختیار ماوه‌ی زیاتر له‌هه‌شت مانگه‌، بایكۆتی سه‌رجه‌م كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی كردوه‌، به‌مه‌به‌ستی چاكسازی و گۆڕانكاری له‌یه‌كێتیدا ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی ئاماده‌كردوه‌ .


PUKmedia ئا/ كاوان ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ساڵح هه‌ڵه‌بجه‌یی

20/7/2019 11:41:00