قوباد تاڵەبانی: چاكسازیی و خزمەتگوزاری بەرنامەی حكومەتە

جێگری سەرۆك وەزیران رایگەیاند: نییەتمان وایە كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی ناوەندی بەشێوەیەكی هەمیشەیی چارەسەر بكەین و كۆتایی بەچارەسەر كاتییەكان بێنین. 

ئەمڕۆ چوارشەممە 17 تەمموزی 2019 قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران لە هەولێر، پێشوازیكرد لە باڵیۆزی ئەمەریكا لە عیراق مایسۆ تولەرو ستیف فەیگن كونسوڵی گشتی ئەو وڵاتە لە هەولێر.

 لەو دیدارەدا قوباد تاڵەبانی بۆ باڵیۆزی ئەمریكای رونكردەوە هەموو ئامادەكارییەكیان هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەو پرسە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی ناوەند لە بەغداو تیشكی خستەسەر دوا سەردانی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا لەپێناو دانانی رێوشوێن بۆ كۆتاییهێنان بەچارەسەر كاتی و كورت مەوداكان. 

جێگری سەرۆك وەزیران ئەوەشی رونیشیكردەوە، بەرنامەی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان بەرنامەیەكی چاكسازیی وخزمەتگوزار دەبێت.

لەكۆبونەوەكەدا باڵیۆزی ئەمریكا پیرۆزبایی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.

PUKmedia راگەیاندنی جێگری سەرۆك وەزیران

 

6000.jpg

17/7/2019 23:01:00