شاناز برایم ئەحمەد پێشوازی لە لیوا حەسەن نوری دەكات

ئەمڕۆ ۱۷-۷-۲۰۱۹، لە نوسینگەی تایبەتی خۆی لە شاری سلێمانی، خاتوو شاناز برایم ئەحمەد پێشوازیكرد لە حەسەن نوری ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی و بەڕێوەبەری ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، لەدیدارێكدا بیروڕایان سەبارەت بەباری سیاسی و پێشهاتەكانی ئێستا ئاڵوگۆڕكرد.

لەو دیدارەدا، لیوا حەسەن نوری جەختی لەوە كردەوە، كە رەوشی سلێمانی و سنورەكە ئارامە، هێزەكانیان بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەكانی تریش بەردەوام لەئەركدان، هیچ درێغیەك ناكەن، رێگریش لەهەر كارێك دەكەن كە ئاسایش و ئارامی خەڵك و هەرێمی كوردستان بكاتە ئامانج.

لەبەرامبەریشدا، خاتوو شاناز برایم ئەحمەد ستایشی رۆڵی هێزەكانی ئاسایش و هێزە ئەمنییەكانی شاری سلێمانی كرد، بۆ دڵسۆزیان لە بەرقەراكردنی ئارامی و ئاسایش و سەقامگیری شار و پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان، هاوكات پشتیوانی خۆشی بۆ دووپاتكردنەوە.

لەبەشێكی تری دیدارەكەدا، بارودۆخی‌ ئێستایی كوردستان لە گشت گۆشەنیگایەكەوە گفتوگۆی لەسەركرا.


PUKmedia  تایبەت

 

2.jpg

33.jpg

ذ.jpg

17/7/2019 18:13:00