ئاسایشی هەولێر: لەڕووداوی تەقەكردنەكەدا دوو كەس كوژراون

ئاسایشی هەولێر رایگەیاند لەڕووداوی تەقەكردنەكەدا دوو كەس كوژراون كە یەكێكیان كارمەندی كونسوڵخانەی توركیایەو كەسێكی تریش بریندار بووە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لەبارەی رووداوەكەوە راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو تیایدا دەڵێت: ئەمڕۆ لەڕیستۆرانتێكی شاری هەوڵێر رووداوێكی تەقەكردن روویدا كە بەداخەوە بووە هۆی گیان لەدەستدانی كارمەندێكی كونسوڵخانەی توركیاو هاووڵاتیەك و برینداربوونی یەكێكی دیكە.

دەشڵێت: ئێمە لە كاتێكدا ئەم رووداوە بەتوندترین شێوە شەرمەزار دەكەین و هاوخەمی خۆشمان لەگەڵ كەسوكاری قوربانییەكان دەردەبڕین، لەهەمانكاتدا هاووڵاتیانی هەولێرو بەتایبەتیش دیپلۆماتكاران دڵنیا دەكەینەوە كە رێگە نادەین دۆخی ئارام و ئاسایشی هەرێمی كوردستان تێكبدرێت، لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە دەستیپێكردوەو تاوانبارانیش بەسزای خۆیان دەگەن.

PUKmedia 

17/7/2019 16:18:00