زەوییە بێ تاپۆكانی دوكان تاپۆ دەكرێن

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 17-7-2019 سیروان سەرحەد قایمقامی دوكان بە هاوڕێیەتی هەڵكەوت عەبدولڕەحمان لێپرسراوی كۆمیتەی دوكان، بەمەبەستی زیاتر بەرەو پێش بردنی ڕێكارە یاساییەكان، سەردانی هەردوو گەڕەكی باسكە باریك و سەربەحرەكەی كرد.

لەسەردانەكەدا سیروان سەرحەد رایگەیاند:رێكارەكانی تاپۆكردنی زەوییە زیادەرەوییەكانی ئەم دوو گەرەكە ، تەنها كاری لیژنە پەیوەندیدارەكانی ماوەو لە چەند ڕۆژی ئایندەدا تەواو دەبێت و تاپۆ دەكرێن بەناوی خاوەنەكانیانەوە، كە زیاتر لە ۳۰۰ پارچە زەوییە .

بڕیاری تاپۆ كردنی زەوییە زیادە ڕۆییەكانی قەزای دوكان ، بە بڕیارێكی تایبەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستانە .


PUKmedia راگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای دوكان 

17/7/2019 16:10:00