چه‌ند وه‌زاره‌تێكی دیكه‌ ئاڵوگۆڕ ده‌كرێن

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 17-7-2019، ئاڵوگۆڕی چه‌ند وه‌زاره‌تێك له‌ نێوان وه‌زیرانی هه‌ردوو كابینه‌ی هه‌شته‌م و نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا به‌ڕێوه‌بچێت.

له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی ئاڵوگۆر، كه‌ كۆپییه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌ راگه‌یه‌نراوه‌، سه‌عات 12:30ی ئه‌مڕۆ، ئاڵوگۆڕكردنی وه‌زاره‌ت له‌ نێوان وه‌زیرانی ته‌ندروستی، كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن، داد، رۆشنبیری و لاوان هه‌روه‌ها كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراواندا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

10-7-2019، كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان متمانه‌ی له‌ په‌رله‌مان وه‌رگرت و دوای ده‌ستبه‌كاربوونییشی رۆژی 15-7-2019 له‌ كه‌شێكی دۆستانه‌دا ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵاته‌كانی وه‌زاره‌ته‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن، كاروباری پێشمه‌رگه‌، خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، په‌روه‌رده‌ و كاره‌با كراو ئه‌مڕۆش ئاڵوگۆڕی حه‌وت وه‌زاره‌تی دیكه‌ ده‌كرێت.

PUKmedia تایبه‌ت

ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی لیژنه‌ی ئاڵوگۆڕ به‌وێنه‌...

2.jpg

17/7/2019 10:53:00