هه‌ولێر.. كارمه‌ندێكی پۆلیس كۆتایی به‌ژیانی هێنا

كارمه‌ندێكی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا و كه‌سوكاره‌كه‌شی رایده‌گه‌یه‌نن، هۆكاره‌كه‌ی قه‌رزداری بووه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ هۆگر عه‌زیز وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 16-7-2019، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو، كارمه‌ندێكی به‌شی رێككاری سه‌ربازی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر، به‌ناوی ناوی (ره‌مه‌زان محه‌مه‌د) كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێناوه‌.

وتیشی: ئه‌و كارمه‌نده‌ خێزانداره‌ و  به‌ وته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌شی، به‌ هۆكاری قه‌رزداری كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێناوه‌.

PUKmedia ژینه‌ر محه‌مه‌د

16/7/2019 12:10:00