هێزه‌ كوردستانییه‌كان له‌ كه‌ركوك كۆده‌بنه‌وه‌

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ هێزه‌ كوردستانییه‌كانی كه‌ركوك كۆببنه‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌كه‌ركوك به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ هێزه‌ كوردستانییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ڵبه‌ندی دووی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ كه‌ركوك كۆببنه‌وه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: مه‌به‌ست له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ چاره‌سه‌ركردنی بارودۆخی ئێستای كه‌ركوك و پێكه‌وه‌ژیان و هه‌ماهه‌نگی زیاتری پێكهاته‌كانی كه‌ركوكه‌ له‌ شاره‌كه‌.


PUKmedia تایبه‌ت

16/7/2019 10:28:00