له‌چه‌مچه‌ماڵ خوێندكاره‌ یه‌كه‌مه‌كان خه‌ڵاتكران

 به‌ ئاماده‌بوونی ڕه‌مك ڕه‌مه‌زان قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ و ژماره‌یه‌ك له‌به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ و فه‌رمانگه‌كان وسه‌رپه‌رشتیارانی په‌روه‌رده‌یی و مامۆستایان و كه‌س و كاری خوێندكاران، خه‌ڵاتی ڕێزلێنان ودیاری قائیمقامیه‌ت به‌سه‌ر خوێندكاره‌ یه‌كه‌مه‌كانی سنووری په‌روه‌رده‌ی چه‌مچه‌ماڵدا دابه‌شكرا.

سه‌ره‌تا به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی چه‌مچه‌ماڵ ئاماری به‌شداری خوێندكارانی سنوری چه‌مچه‌ماڵ له‌ئه‌زموونه‌ گشتیه‌كان خسته‌ڕوو ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌نجامی باشمان هه‌بووه‌ و ژماره‌یه‌كی زۆر خوێندكاری زانستی و وێژه‌یی و پیشه‌یی نمره‌یان له‌سه‌روی 90 بووه‌.

دواتر و له‌ وته‌یه‌ك دا قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ وێڕای پیرۆزبایی له‌خوێندكاران پشتیوانی خۆی بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ دووپاتكرده‌وه‌ كه‌ به‌شێوه‌ی جیاجیا هه‌وڵی به‌ره‌وپێشبردنی په‌روه‌رده‌ ده‌ده‌ن و ئاستی زانستی خوێندكاران به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌ ، هاوكات داوایكرد دایكان و باوكان گیانی لێبورده‌یی و په‌روه‌رده‌ی دروست لای مناڵه‌كانیان بنیات بنێن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ هه‌موومان كۆمه‌ڵگه‌ و شاره‌كه‌مان به‌ره‌وپێش ببه‌ین .

هه‌ر له‌و مه‌راسیمه‌دا دیاری تایبه‌تی قائیمقامیه‌تی چه‌مچه‌ماڵ و ڕێزلێنانی په‌روه‌رده‌ به‌سه‌ر ئه‌و خوێندكارانه‌دا دابه‌شكرا .

PUKmedia    عه‌دنان كه‌لهوڕی

11/7/2019 22:44:00