نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له‌ د. ڕێواز فایه‌ق ده‌كات

به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنییه‌وه‌ به‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامێك  پیرۆزبایی له‌ د.ڕێواز فایه‌ق ده‌كات و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازێت.  ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌ڕێز خاتوو د. ڕێواز فایه‌ق،

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان

به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێزتانه‌وه‌ به‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌گه‌رمی پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ خۆتان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ده‌خوازم.

په‌رله‌مانی كوردستان ڕۆڵی كاریگه‌ری هه‌بووه‌ له‌ چه‌سپاندنی یاساییی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و ڕێكخستنی ژیانی مه‌ده‌نی و ئیداری له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕێگه‌ی ده‌ركردنی یاسا و بڕیاره‌ پێویسته‌كانه‌وه‌. هیوادارم به‌ ئه‌زموون و شاره‌زاییتان له‌ كاری په‌رله‌مانی و به‌ هاوكاریی هه‌موو فراكسیۆنه‌كان، خزمه‌تێكی باشتر به‌ قۆناغی ئێستا و داهاتووی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.

ئێمه‌ش له‌ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان پاڵپشت و هاوكار ده‌بین بۆ سه‌رخستنی كاره‌كانی په‌رله‌مان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌پێناو قووڵكردنه‌وه‌ی ئه‌زموونی دیموكراسی و به‌ره‌وپێشبردنی سیسته‌می حوكمڕانی له‌ هه‌رێمی كوردستان.

له‌گه‌ڵ ڕێزمدا..

نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
11/7/2019

PUKmedia

11/7/2019 22:27:00