چه‌كدارێكی داعش له‌ بازیان ده‌ستگیركرا

له‌لایه‌ن هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانییه‌وه‌ چه‌كدارێكی تیرۆریستی داعش له‌ بازیان ده‌ستگیر كرا.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی ڕاگه‌یاندنی ئاسایشی ڕۆژ ئاوای سلێمانی هاتووه‌  كه‌ هێزه‌كانی ئاسایش تیرۆریستێكی داعش به‌ناوی (عه‌لی عه‌بود عه‌تیه‌) كه‌ دانیشتووی ناحیه‌ی ( الرومانی) سه‌ر به‌پارێزگای ئه‌نباره‌ ده‌ستگیر كردووه‌ كه‌  له‌ ساڵی 2015 وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ چه‌كداره‌كانی داعشه‌وه‌ له‌سنووری خۆیاندا كردووه‌ و له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش ماوه‌ته‌وه‌ له‌داوای كۆتایی هاتنی داعش ده‌چێته‌ سوریاو له‌دواتردا دێته‌ ناو خاكی هه‌ریه‌می كودستان له‌ساڵی 2019 دا ڕوو له‌سنووری چه‌مچه‌ماڵ و به‌رده‌قاره‌مان و بازیان ده‌كات و له‌ ئێستادا ناوبراو دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌و به‌بڕیاری دادوه‌ر به‌پێی ماده‌ی (2)ی تیرۆر به‌نده‌.

PUKmedia كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان 

11/7/2019 22:15:00