ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز قامشلۆ ده‌هه‌ژێنێت

ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌ شاری قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان روویداوه‌و به‌پێی ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كانیش 7 كه‌س بریندارن.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت ئه‌مڕۆ 11-7-2019، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌ نزیك كه‌نیسه‌ی سه‌یده‌ عه‌زرا، له‌ شاری قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان روویداوه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ راشیگه‌یاند: ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌رێگه‌ی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوه‌وه‌ بووه‌و به‌پێی ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كانیش حه‌وت كه‌س برینداربوون، زه‌ره‌رو زیانی زۆریش به‌ر ناوچه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ كه‌وتووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، له‌ ئێستادا هێزه‌ ئه‌منییه‌كان گه‌مارۆی ناوچه‌كه‌یانداوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

11/7/2019 18:51:00