رێكخه‌ری گشتی گۆڕان پیرۆزبایی له‌ رێواز فایه‌ق ده‌كات

ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له‌ ئه‌ركه‌ نوێكه‌یدا.

ئه‌مڕۆ 11-7-2019، عومه‌ر سه‌ید عه‌لی، رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مانی كوردستان كردوه‌و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستووه‌ له‌ ئه‌ركه‌ نوێكه‌یدا.

لای خۆشییه‌وه‌ رێواز فایه‌ق، سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاسته‌ی رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كردوه‌و سوپاسی پشتیوانیكردنی كردووه‌ له‌ ئه‌ركه‌كانی له‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌ماندا.

PUKmedia راگه‌یاندنه‌كانی گۆڕان

11/7/2019 18:06:00