ئه‌مساڵ زیاتر له‌ملیۆنێك و 700ھه‌زار گه‌شتیار ھاتوونه‌ته‌ ھه‌رێم

وته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری ھه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: له‌ شه‌ش مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا زیاتر له‌ ملیۆنێك و 700 ھه‌زار گه‌شتیار روویان له‌ ھه‌رێمی كوردستان كردووه‌.

نادر رۆستی وته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری ھه‌رێم له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند: له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و پلانه‌ی بۆ گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی گه‌شتیاری ھه‌رێم جێبه‌جێیده‌كه‌ن، له‌ماوه‌ی رابردوودا ژماره‌ی گه‌شتیارانی ھه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیكردووه‌و له‌ شه‌ش مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن و 700 ھه‌زار گه‌شتیار روویان له‌ ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان كردووه‌.

 وتیشی: ھه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وامن بۆ ئه‌وه‌ی له‌رێی كارو چالاكییه‌كانمانه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی زیاتری گه‌شتیار بۆ ھه‌رێم رابكێشین به‌جۆرێك تا كۆتایی ئه‌مساڵ ژماره‌ی گه‌شتیاران بگه‌یه‌نینه‌ 3 ملیۆن و 500 ھه‌زار.

PUKmedia له‌ كوردسات نیوزه‌وه‌ 

11/7/2019 17:44:00