یەکێتی ژنێکی کردە سەرۆکی پەرلەمان

بۆ یه‌كه‌مجار له‌مێژووی په‌رله‌مانی كوردستان، یه‌كێتی ژنێكی بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان كاندیدكرد و ئەمڕۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی وەرگرت.

یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ یه‌كه‌مینجار له‌ مێژووی په‌رله‌مانی كوردستاندا، ژنێكی بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان كاندیدكرد، هه‌رچه‌نده‌ رۆژی  18-2-2019، به‌بیێ به‌شداری فراكسیۆنی یه‌كیێتی و ده‌نگنه‌دانی چه‌ند فراكسیۆنێكی دیكه‌، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵبژێردرا، فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ڤالا فه‌ریدی كرده‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان.

رێواز فایەق لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستاندا بە دەنگی 72 پەرلەمانتار لە کۆی 97 پەرلەمانتاری بەشداربوی دانیشتنەکە پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی بەدەستهێنا و وەک سەرۆک دەستنیشانکرا.

رێواز فایه‌ق حسێن له‌ 1-1-1977 له‌ كه‌لار له‌دایك بووه‌ و دكتۆرای له‌ یاسای تایبه‌ت/ پسپۆڕی مه‌ده‌نی و یاسای وه‌به‌رهێنان هه‌یه‌، ئه‌ندامی خوولی چواره‌م و پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان بووه‌ و لێكۆڵه‌ری دادی بووه‌ له‌ دادگای ده‌ربه‌ندیخان، به‌رپرسی به‌شی یاسایی بووه‌ له‌ په‌یمانگای ته‌كنیكی سلێمانی و ماوه‌كیش مامۆستای كۆلێجی ته‌كنیكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بووه‌.

هەواڵی هاوپێچ بۆ ناساندنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی کوردستان


PUKmedia تایبه‌ت

11/7/2019 16:51:00