كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی دەستیپێكرد

كۆبوونەوەی وەفدی یەكێتی و پارتی لەسلێمانی بۆ راگەیاندنی كاندیدی لیستی برایەتی بۆ پارێزگاری كەركوك دەستیپێكرد. 

وەفدی پارتی دیموكراتی كوردستان گەیشتە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسلێمانی و لەگەڵ وەفدی یەكێتی كۆبوونەوەیان دەستپێكردو بڕیارە دوای كۆبوونەوەكە تەیب جەبار وەك كاندیدی لیستی برایەتی بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك رابگەیەنن.

وەفدی پارتی دیموكراتی كوردستان لەلایەن مەحمود محەمەدەوە سەرۆكایەتی دەكرێت و وەفدی یەكێتیش لەلایەن قادر حەمەجانەوە سەرۆكایەتی دەكرێت.

PUKmedia تایبەت  

 

11/7/2019 11:08:00