كۆمیته‌ی نه‌مسا له‌گه‌ڵ باڵوێزی عیراق كۆبووه‌وه‌

له‌ رۆژی 10-7-2019، كۆمیته‌ی نه‌مسای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌گه‌ڵ بالیۆزی عیراق له‌ نه‌مسا كۆبووه‌وه‌.

له‌سه‌ر بانگهیشتی به‌كر فه‌تاح باڵوێزی عیراق له‌ وڵاتی نه‌مسا به‌شێك له‌ نوێنه‌ری حزبه‌كانی كوردستان و چه‌ند حزبێكی عیراقی و ریكخراوه‌ كان له‌ باڵوێزخانه‌ی عیراق له‌ نه‌مسا له‌گه‌ڵ باڵوێزی عیراق كۆبوونه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌و هه‌وڵانه‌ كرا كه‌ باڵوێزخانه‌ی عیراق، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی نه‌مسا ئه‌نجامیداوه‌، بۆ زیاتر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له‌ هه‌موو رووه‌كانه‌وه‌.

 هه‌رله‌و دیدارانه‌دا جه‌ختله‌ یه‌كگرتوویی و یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان كرا له‌ پێناو بنیاتنانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی عیراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ به‌ تایبه‌ت وڵاتی نه‌مسا. 

شایانی باسه‌ له‌ دانیشتنه‌كه‌دا ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی به‌رپرسی لایه‌نه‌ سیاسییه‌ كان ئاماده‌بوون بالوێزی عیراق  به‌وردی باسی له‌ كاره‌كانی سه‌فاره‌ت كردو، باسیشی له‌ پلان و برنامه‌ی داهاتووی باڵوێزخانه‌ی عیراق كرد.

PUKmedia

10/7/2019 21:10:00