ده‌وه‌ره‌ ناوكت نه‌كه‌وێ

ده‌وه‌ره‌ ناوكت نه‌كه‌وێ
- فه‌حسه‌كه‌م وه‌رگرته‌وه‌ .. ئه‌ڵێن سكه‌.
- سى ڤى چى مردووت مرێ!! كێ حساب بۆ سى ڤى ئه‌كات؟؟
- پرسیارم كرد .. وتیان ده‌زگیرانداره‌.
- خێرا وه‌ره‌ چه‌تیو .. باوكت چاوه‌ڕێته‌.
- كوڕه‌ هه‌ى بێ ئه‌قڵ چه‌ندم پێ وتى ئه‌ویش له‌ژێره‌وه‌ هه‌وه‌.
- ببوره‌ ئێمه‌ كوڕ وه‌رناگرین.
- ئه‌رێ وه‌ڵڵا راسته‌ .. كردیان به‌ وه‌زیر.
- كۆمپانیاى دیوانین .. قیستى ئه‌م مانگه‌ت دوو رۆژ دواكه‌وتووه‌ ..
- زوو وه‌ره‌وه‌، ئه‌مشه‌و ماڵى باوكم دێن.
- بابه‌ گیان نامكه‌نه‌ ژووره‌وه‌ .. ئه‌ڵێن تۆ خه‌ڵكى سلێمانیت.
- به‌ڵێ .. ئه‌ویش دكتۆراى هه‌یه‌.
- چۆنى فه‌رهاد .. مامۆستاكه‌ ئه‌ڵێ به‌ چل وه‌ره‌قه‌ مه‌نهه‌جى پێ ته‌واو ئه‌كه‌م.
- سۆرى كاك ره‌مه‌زان .. به‌ هه‌ڵه‌ (ئه‌د)م كردى.

10/7/2019 18:09:00