گەنجێكی كورد لەئەڵمانیا زیندانی هەتاهەتایی دەكرێت

گەنجێكی كورد لەسەر دەستدرێژی و كوشتنی كچێكی ئەڵمانی دوای دەستگیركردنی لەهەرێم و رەوانەكردنەوەی بۆ ئەڵمانیا لەلایەن دادگای ئەو وڵاتەوە سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندرا.

ئەمڕۆ 10ی تەموزی 2019 دادگایەكی ئەڵمانی لەشاری ڤیسبادن، سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر (عەلی.ب) كوردێكی عیراقی تەمەن 21 ساڵادا سەپاند، دوای ئەوەی دادگا سەلماندی ئەو گەنجە عیراقیە بكوژی سۆزانای تەمەن 14 ساڵان بووە كە بەڕەگەز ئەڵمانییەو دوای ئەوەی تۆمەتبار لەسەرەتای دادگایكردنەكەدا دانی  بەتاوانەكەیدانا.

بەپێی زانیارییەكانی داواكاری گشتی ئەم گەنجە تاوانبارە كوردە عیراقیە لەكۆتایی ئایاری 2018دا دوای  ئەوەی لەیەكێك لەدارستانەكانی شاری ڤیسبادن دا ئەشكەنجەی (سۆزانا)ی تەمەن 14 ساڵانیدا بوو، دەستدرێژی سێكسیشی كردبووە سەری و بەشێوەیەكی دڕندانە كوشتبوشی و دواتر لەحوزەیرانی 2018 دا تەرمەكەی  دۆزرایەوە.

تۆمەتبار (عەلی.ب) دوای ئەنجامدانی تاوانەكە لەگەڵ خێزانەكەیدا بە بەڵگەی ساختەوە توانیبوی لەفڕۆكەخانەی دوسڵدۆرفەوە خۆی دەربازكات و خۆی بگەیەنێتەوە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان، دواتر بچێتە ناوچەی بادینان، بەڵام ئەوەندەی نەبرد لەسەر داوای حكومەتی ئەڵمانی و هەماهەنگی نێوانیان لەماوەیەكی كەمدا ئەو تۆمەتبارە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستانەوە دەستگیركراو رادەستی ئەڵمانیا كرایەوەو لەیەكەمین لێكۆڵینەوەشدا دانی بەتاوانەكەیدا نا .

PUKmedia شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا

س: میدیاكانی ئەڵمانیا , كەناڵی فەرمی ZDF

 

32.bmp

10/7/2019 15:41:00