بووه‌ به‌ به‌رد

بووه‌ به‌ به‌رد
× باشه‌ به‌گم یه‌عنى چى ئه‌م قوڕمساغه‌ هیچ ته‌ریق نابێته‌وه‌.. عه‌ینه‌ن خه‌ڕه‌ك هه‌موو رۆژێ هه‌ر خۆى تیكرار ئه‌كاته‌وه‌؟!
ـ مه‌خسه‌دت كێ یه‌ رۆڵه‌؟
× قابیله‌ كێ بێ؟! ئه‌م ژیانه‌ پیسه‌ ئه‌ڵێم.
ـ ناوى پیس مه‌هێنه‌ ئه‌حمه‌ق..دوایى لیجنه‌كه‌ى قایمقامیه‌ت پێمان دائه‌خات.
× داخستنى چى بێ قه‌زا بیت! خۆ مه‌تعه‌م و كافتریا نى یه‌!.. گۆشه‌یه‌ گۆشه‌.
ـ ئه‌زانم گۆشه‌یه‌ و گۆشه‌یه‌كى تیژیشه‌..
× ئه‌رێ وه‌ڵـڵا تا خوا حه‌زكا تیژه‌.
ـ ئاخر من له‌و تیژییه‌ى ئه‌ترسم كوڕم.
× نا به‌عه‌كسه‌وه‌.. شت هه‌تا تیژ بێت باشتره‌..ئه‌وه‌تا ئه‌ڵێن بیبه‌رى تیژ بۆ نه‌خۆشیى سه‌ره‌تان یه‌كاویه‌كه‌.
ـ چ نه‌وعه‌ سه‌ره‌تانێ؟!
× هه‌مووى قوربان.
ـ سه‌ره‌تانى سیاسییش؟!
× نوقڵانه‌ى خراپ لێ مه‌ده‌ ئوستاز.. ئه‌م عیلـله‌ته‌ى خۆمان كه‌ى سه‌ره‌تانه‌؟ ئه‌وپه‌ڕه‌كه‌ى ئه‌وپه‌ڕه‌كه‌ى مایه‌سیرى یه‌.
ـ هه‌تیو خۆتۆ لاى خۆت ئه‌شیا و صه‌حه‌ت خوێندووه‌، مایه‌سیرى عه‌یب نه‌بێ تووشى خواره‌وه‌ ئه‌بێ.. عیلـله‌ته‌كه‌ى ئێمه‌ تووشى سه‌ره‌وه‌ بووه‌.
× هیچ موشكیله‌ نى یه‌ به‌گم.. سه‌روه‌ بێ و خواره‌وه‌ بێ ترسى ناوێ.. موهیم ئه‌وه‌یه‌ نه‌یدا له‌ دڵ.. چونكه‌ خوانه‌خواسته‌ دڵ كه‌ كرمێ بوو ئیتر هه‌زار قه‌سته‌ره‌ و مه‌سته‌ره‌ فریاى ناكه‌وێ.
ـ شه‌ڵـڵا كرمێ بوایه‌ كوڕم.. دڵى ئه‌م میلـله‌ته‌ ئه‌زانى چى لێ هاتووه‌؟
× چى لێ هاتووه‌؟
ـ به‌شى زۆرى بووه‌ به‌ ئاو.
× ئه‌ى ئه‌وى ترى؟
ـ ئه‌وى ترى بووه‌ به‌ به‌رد.

9/7/2019 14:27:00