به‌به‌شداری كورد ڤێستیڤاڵی نه‌ته‌وه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

رۆژانی 5 – 7ی ته‌موزی 2019 به‌به‌شداری ناوه‌ندی پێكه‌وه‌ ژیانی كوردو ئه‌ڵمان ڤێستیڤاڵی ساڵانه‌ی"جه‌ژنی خواروی نۆرنبێرگ" به‌رێوه‌چوو ده‌واری كوردیش به‌نمایشی ئاڵای كوردستان وپێشكه‌شكردنی كلتوری خواردنی كوردی سه‌رنجی نه‌ته‌وه‌كانیان راكێشا و خانمانی كوردیش رۆڵێكی به‌رچاویان هه‌بوو.

له‌م ڤێستیڤاڵه‌دا زیاتر له‌ 63 رێكخراوی كلتوری نه‌ته‌وه‌ جیاجیاكانی ئه‌ڵمانیا جگه‌ له‌حزبه‌ ئه‌ڵمانیه‌كانی وه‌ك سۆسیال دیموكراته‌كان وسه‌وزه‌كان و چه‌په‌كان و یه‌كێتی دیموكرات مه‌سیحی و ڕێكخراوه‌ جیهانیه‌كانی وه‌ك لێبوردنی گشتی چه‌ندین گروپی مۆزیك و گه‌نجان  به‌شداریان تیاكردو هاوكات له‌گه‌ڵ له‌ناوه‌ندی پێكه‌وه‌ ژیانی كوردو ئه‌ڵمان دا میدیا هاوسی كورده‌كانی باكوریش هه‌مان چالاكیان هه‌بوو.

له‌ڤێستیڤاڵی ئه‌مساڵدا ناوه‌ندی پێكه‌وه‌ ژیانی كوردو ئه‌ڵمان وه‌ك وه‌ك پۆلێك چالاكوان و  ناوه‌ندێكی كلتوری به‌شێوه‌یه‌كی كارامه‌و سه‌ركه‌وتوانه‌ توانیویان به‌شداری بكه‌ن و خوانی كوردی پێشكه‌ش میوانی ئه‌ڵمان و نه‌ته‌وه‌كانیتر بكه‌ن خانمانی لێهاتوو بۆ ئه‌و ڤێستیڤاڵه‌ چه‌ندین جۆری خواردنیان ئاماده‌كرابوو،ئه‌وه‌ی گرنگیش بوو ئه‌م به‌شداریكردنه‌ چه‌تری كۆكردنه‌وه‌ی خێزانه‌ كورده‌كان و قوڵكردنه‌وه‌ی هه‌ستی كوردانه‌و ئینتیمای نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی بوو.

خانه‌ی كوردی له‌م پێشانگایه‌دا به‌لۆگۆی ناوه‌نده‌كه‌و ئاڵای كوردستان ڕازێنرابوه‌وه‌و سیمایه‌كی جوانی به‌شداربوونی كوردی به‌رجه‌سته‌كردبوو.له‌ڕۆژی دووه‌می ڤێستیڤاله‌كه‌دا گروپی ئه‌رارات چه‌ند پارچه‌ مۆزیكێكی پێشكه‌ش كردوو ژماره‌یه‌ك له‌ڕه‌وه‌ندی كوردی كۆڕی هه‌ڵپه‌ڕكێیان جۆشدا.

ئه‌م ڤێستیڤاڵه‌ ساڵانه‌ له‌سه‌ره‌تای مانگی ته‌موزدا بۆماوه‌ی سێ رۆژ به‌رێوه‌ده‌چێت ده‌ێته‌ نوێكردنه‌وه‌ی  په‌یامی پێكه‌وه‌ ژیان و یه‌كتر قبوڵكردن و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌و شاره‌دا. 

PUKmedia شیهاب عوسمان- ئه‌ڵمانیا

9/7/2019 11:21:00