وته‌بێژی پارتی: بۆ پرسی كه‌ركوك له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ڕێككه‌وتووین

وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند: له‌سه‌ر پرسی كه‌ركوك له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان گه‌یشتوونه‌ته‌ ڕێككه‌وتن.

له‌كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا مه‌حمود محه‌مه‌د وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند: له‌سه‌ر پرسی كه‌ركوك له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕێككه‌وتووین و له‌یه‌ك دوو ڕۆژی داهاتوودا پرسی كه‌ركوك یه‌كلا ده‌بێته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ ئاسایی كردنه‌وه‌ی بارودۆخی ناوچه‌دابڕێندراوه‌كان وتیشی: وه‌فدی هاوبه‌شی یه‌كێتی و پارتی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق كۆبوونه‌ته‌وه‌ و چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه‌ بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌و ناوچانه‌ و له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك ڕێككه‌وتووین.

یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر كاندیدكردنی ئه‌ندازیار ته‌یب جه‌بار كۆكن بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك كه‌ وه‌ك كاندیدی كورد و له‌سه‌ر لیستی برایه‌تی.

PUKmedia

8/7/2019 11:32:00