ده‌نگۆی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی كاندیدێكی یه‌كێتیی ره‌تده‌كرێته‌وه‌

ده‌نگۆی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی شۆڕش ئیسماعیل كه‌ كاندیده‌ بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ره‌تده‌كرێته‌وه‌.


چه‌ند ده‌زگایه‌كی میدیایی هه‌واڵی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی شۆڕش ئیسماعیل كه‌ كاندیده‌ بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بڵاوكردوه‌ته‌وه‌، له‌وباره‌یه‌وه‌ PUKmedia په‌یوه‌ندی كرد به‌ نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی شۆڕش ئیسماعیل ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و كاندیدی پۆستی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، له‌به‌رامبه‌ردا رایانگه‌یاند: ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ دوورن له‌راستیه‌وه‌، كه‌ باس له‌ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی  شۆڕش ئیسماعیل  دەكەن له‌و پۆسته‌.


نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی شۆڕش ئیسماعیل ئاماژەی بەوەشكرد:  ناوی ئه‌و كاندیدانه‌ی كه‌ ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن وته‌بێژی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان بڵاوكرایه‌وه‌،بۆ  پۆسته‌ وزاریه‌كان، هیچ گۆڕانكاریه‌كی تێدا نه‌كراوه‌و وه‌ك خۆیان ماون. 


PUKmedia تاژاو محه‌مه‌د 

7/7/2019 20:38:00