شوێنی بێگه‌رد تاڵه‌بانی له‌په‌رله‌مان پڕده‌كرێته‌وه
دوای یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كاندیدی پۆسته وزارییه‌كانی حكومه‌ت له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تییه‌وه، بێگه‌رد تاڵه‌بانی په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ كاندید كرا‌و ئه‌و كه‌سه‌شی له په‌رله‌مان شوێنه‌كه‌ی پڕده‌كاته‌وه ژنێكه.
له‌و باره‌یه‌وه فه‌ره‌یدون عه‌بدولكه‌ریم فه‌ره‌ج نوێنه‌ری رێگه‌پێدراوی لیستی ژماره 105 ی یه‌كێتی له‌پارێزگای سلێمانی تایبه‌ت به PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌پێی ریزبه‌ندی ده‌نگی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 30 ی ئه‌یلولی 2018ی لیستی یه‌كێتی ئه‌و كه‌سه‌ی شوێنی بێگه‌رد تاڵه‌بانی ده‌گرێته‌وه له‌په‌رله‌مان شیرین یونس-ه.
وتیشی: بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی ژن لهفراكسیۆنهكهمان به‌پێی ئه‌و ستانداره بێت كه دانراوه، پێویسته ژنێك جێی بێگه‌رد تاڵه‌بانی له په‌رله‌مان پڕبكاته‌وه كه ئه‌ویش (شیرین یونس)ه كه‌له لیستی یه‌كێتیدا ژماره 52 بووه.
PUKmedia دیار ستار
7/7/2019 19:36:00