یه‌كێتی به‌ره‌سمی ناوی كاندیده‌كانی پێشكه‌ش ده‌كات

یه‌كێتی به‌ ره‌سمی ناوی كاندیده‌كانی بۆ پۆسته‌ وزارییه‌كان له‌كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكی راسپێدراوی حكومه‌ت ده‌كات.

له‌و باره‌یه‌وه‌ له‌تیف شێخ عومه‌ر وته‌بێژی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ره‌سمی ناوی كاندیده‌كانی خۆی بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌ وزارییه‌كان پێشكه‌ش به‌ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی راسپێدراوی حكومه‌تی هه‌رێم كرد.

ناوی كاندیده‌كان بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كان..
د.رێواز فایه‌ق - سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان.
قوباد تاڵه‌بانی -  جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت.
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا - جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم.
شۆڕش ئیسماعیل- وه‌زیری پێشمه‌رگه‌.
د. دارا ڕه‌شید مه‌حمود- وه‌زیری پلاندانان.
د. ئارام محه‌مه‌د قادر- وه‌زیری خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی.
محه‌مه‌د سه‌عید عه‌لی- وه‌زیری رۆشنبیری.
بێگه‌رد دڵشاد شوكرالله‌- وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو.
خالد سه‌لام سعید -وه‌زیری هه‌رێم.
نه‌سره‌دین مه‌حمود مه‌ولود-سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم.
ئیسماعیل مه‌حمود-سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی كاروباری مین.
عوسمان ئیسماعیل حسێن- سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار.


PUKmedia دیار ستار

ناوی كاندیدی وه‌زیره‌كان.....

000000.jpg

7/7/2019 17:59:00