وته‌بێژی یه‌كێتی: ئاماده‌ین بۆ كابینه‌ی نوێ‌

كه‌مێك پێش ئێستا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان  كۆتایی هات و وته‌بێژی یه‌كێتیش له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی راگه‌یاند.

له‌تیف شێخ عومه‌ر وته‌بێژی ره‌سمی یه‌كێتی، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ 7-7-2019 ناو سیڤی وه‌زیره‌كان پێشكه‌شی سه‌رۆكی كاندیدكراوی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین.

وتیشی: له‌گه‌ڵ پارتی له‌سه‌ر پرسی پارێزگاری كه‌ركوك رێككه‌وتووین.

راشیگه‌یاند: یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كاندیده‌كان به‌ ئیجماع بوو و كاندیدمان بۆ هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان و ده‌سته‌كان و جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم  و سه‌رۆكی په‌رله‌مان یه‌كلا كردووه‌ته‌وه و تیمه‌كه‌مان ئاماده‌یه‌ بۆ كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

لینكی یارمه‌تیده‌ر بۆبینینی كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌...

PUKmedia تایبه‌ت

6/7/2019 20:50:00