كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌ستیپێكرد‌

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ تاوتوێكردنی پرسی كاندیده‌كانی له‌ كابینه‌ی نوێ حكومه‌ت، له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌ سلێمانی ده‌ستیپێكرد.

پێشتر راهبه‌ر سه‌ید برایم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاندبوو: بڕیاره‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیدا هه‌موو پۆسته‌كانی یه‌كێتی بۆ كابینه‌ی نۆی حكومه‌تی هه‌رێم، به‌ ده‌نگدانی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی یه‌كلاببێته‌وه‌.

PUKmedia زانیاری زیاتر بڵاوده‌كاته‌وه‌..

6/7/2019 17:40:00