حاكم قادر سه‌ره‌خۆشی له‌ سه‌عدی پیره‌ ده‌كات

به‌هۆی كۆچی دوایی خاتوو هینرێتا پیره‌، حاكم قادرحه‌مه‌جان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

پرسه‌نامه‌
هه‌ڤاڵی به‌ڕێز \ كاك سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌
ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی خێزانی یه‌كه‌می به‌ڕێزتان خاتوو (هینرێتا پیره‌) , پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمتان ئاڕاسته‌ ده‌كه‌م و ئومێده‌وارم كۆچی دوایی ئه‌و خاتوونه‌ به‌ڕێزه‌ كه‌شه‌وی ڕابردوو له‌وولاَتی نه‌مسا ماڵئاوایی یه‌كجاره‌كی له‌ژیانكرد دواناخۆشیتان بێت .

حاكم قادرحه‌مه‌جان
 ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان              
6-7-2019

PUKmedia تایبه‌ت

6/7/2019 12:43:00