سه‌ركردایه‌تی ده‌نگ له‌سه‌ر كاندیده‌كان ده‌دات

ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ تاوتوێكردنی پرسی كاندیده‌كانی له‌ كابینه‌ی نوێ حكومه‌ت كۆده‌بێته‌وه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ره‌هبه‌ر سه‌ید برایم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: سه‌عات 4 ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، بۆ تاوتوێكردنی پرسی كاندیده‌كانی یه‌كێتی له‌ كابینه‌ی نوێ، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌ سلێمانی كۆده‌بێته‌وه‌.

وتیشی: تا ئێستا بڕیاره‌ هه‌موو پۆسته‌كانی یه‌كێتی بۆ كابینه‌ی نۆی حكومه‌تی هه‌رێم، به‌ ده‌نگدانی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی یه‌كلا ببێته‌وه‌.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ سه‌باره‌ت به‌ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی 30-6-2019، په‌رله‌مان وه‌رزی یاسا دانانی خۆی یۆ ماوه‌ی 15 رۆژ درێژ كرده‌وه‌ له‌پێناو ئه‌وه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا لایه‌نه‌كان كاندیده‌كانیان بۆ پۆسته‌ وزارییه‌كان له‌ حكومه‌تی داهاتوو پێشكه‌ش بكه‌ن و لایه‌نه‌كانیش له‌ناوخۆی حزبه‌كانیاندا كۆبوونه‌وه‌كانیان چڕ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا كاندیده‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن.

PUKmedia ژینه‌ر محه‌مه‌د

6/7/2019 10:33:00