هیوایه‌تم

هیوایه‌تم

× له‌ هه‌موو شتێكدا هه‌ڵ ئه‌ده‌مێ.. ئه‌ترسم بووبم به‌ چاودێرى سیاسى.
× له‌ خۆمه‌وه‌ حه‌ز ئه‌كه‌م به‌ حیزبه‌كان رابوێرم.. تۆ بڵێ ى نه‌بووبم به‌ پارتى؟!
× كه‌ ئه‌چمه‌ ده‌وام رقم له‌ دار و به‌رد هه‌ڵئه‌سێ.. ئه‌ڵێن ئه‌گه‌ر وا بڕوات موده‌تێكى تر ئه‌بى به‌ دكتۆر.
× هیوایه‌تێكى سه‌یرم بۆ دروست بووه‌.. ئه‌مه‌وێ (مار) به‌خێو بكه‌م.. حه‌تمه‌ن (گۆڕان)م و به‌خۆم نه‌زانیوه‌.
× هیشتا رۆژ نه‌بۆته‌وه‌ چوار سێڵفیم گرتووه‌.. توخوا باش سه‌یرم بكه‌ن بزانن نه‌بووم به‌ كچه‌عازه‌ب؟!
× حه‌ز ئه‌كه‌م به‌به‌رچاوى به‌له‌دێوه‌ بمكه‌ن به‌ كافتیریا.. باشه‌ كه‌ى من خانووى تووى مه‌لیك بووم؟!
× رۆژى سه‌د سه‌یاره‌ى جام ره‌شیش ببینم به‌لامه‌وه‌ ئاساییه‌.. توخوا نه‌مگو ئه‌بم به‌ مرور؟!
× هه‌رچى من كردم ئه‌و كه‌ره‌ خواردى.. له‌وانه‌یه‌ پێشمه‌رگه‌ى دێرین بووبم.
× ئاخر مه‌عقوله‌ به‌س لێدوان بۆ رووداو بده‌م؟.. بۆچى من مه‌سئولى یه‌كێتیم؟!
× گه‌وره‌ترین ئاره‌زووم ئه‌وه‌یه‌ گوو بكه‌مه‌ ئیقتیصادى مه‌مله‌كه‌ت.. تومه‌ز بووم به‌ ئاشتى هه‌ورامى.

6/7/2019 09:26:00