كۆسره‌ت ره‌سوڵ سه‌ردانی ماڵی كۆچكردو قادری مه‌مه‌ند ئاغای كرد

دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 5-7-2019  له‌ شاری سلێمانی، كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و هه‌ڤاڵانی سه‌ردانی ماڵی تێكۆشه‌ری دێرین و فه‌رمانده‌ی قاره‌مانی كۆچكردو قادری مه‌مه‌ند ئاغای كرد.

‎له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا جێگری سكرتێری گشتی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو كردو هیوای خواست دواكۆست و ناخۆشیان بێت.

كۆسره‌ت ره‌سوڵ باسی له‌ ڕۆڵ و به‌شداری كارای قادری مه‌مه‌ند ئاغای میراوده‌لی كرد له‌ شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان و دواتریش له‌ په‌رله‌مان و به‌رده‌وامی وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری ناوچه‌كه‌.

جێگری سكرتێری گشتی وێڕای دووباره‌ ده‌ربڕینی هاوخه‌می خۆی بۆ هه‌موو لایه‌ك، ڕایگه‌یاند له‌ده‌ستدانی كاك قادر زیانێكی گه‌وره‌بوو بۆ هه‌موومان.


PUKmedia راگه‌یاندنی جێگری سكرتێری گشتی

 

5/7/2019 18:27:00