سپره‌ى ته‌ئخیر

سپره‌ى ته‌ئخیر

ـ كوڕه‌كه‌م و بووكه‌كه‌م به‌یه‌كه‌وه‌ ناگونجێن.
× گه‌نجن؟
ـ كوڕه‌ ئا.. موالیدى دووهه‌زار و چوارن.
× ئێ ئاسانه‌.. شیره‌كه‌یان بۆ بگۆڕه‌.
***
ـ ئه‌رێ باشه‌ هه‌تیو بۆچى وا دره‌نگ جوابى ته‌له‌فون ئه‌ده‌یته‌وه‌؟
× ئێ خۆ سه‌دودوو نیم.
***
په‌یوه‌ندییه‌كه‌تان بۆچى كۆتایى هات؟
× ئه‌ڵێ به‌س ماچ.
***
ـ چۆن ماوه‌یه‌كى تریش دواى بخه‌ین؟
× سپره‌ى ته‌ئخیرى لێ بده‌.
ـ دروستكردنى حكومه‌ت ئه‌ڵێم.. نانه‌جیب.
***
ـ ئه‌ها پاكه‌ته‌كه‌ى چه‌ند عه‌جایه‌به‌!
× رواڵه‌ت شه‌رت نى یه‌ كوڕم. له‌وانه‌یه‌ ناوه‌كه‌ى خراپ بێت.
ـ به‌ چیدا ئه‌زانى؟
× چونكه‌ به‌عزه‌ پانتۆڵێكیش ته‌سك ته‌سكه‌ كه‌چى شتى ده‌ڵبى تیایه‌.
***
ـ فه‌رهاد: نه‌موت قژت نیگرۆ مه‌كه‌ من حه‌زم له‌ زوڵفى خاوه‌؟
× شیرین: ئینجا فه‌رهاد گیان خۆ هه‌ر تۆ نیت.
***
ـ ئه‌وه‌ چى یه‌ مردوت مرێ!! له‌سه‌ر لایه‌كى گون دانیشتوویت و قسه‌ى زل ئه‌كه‌ى.
× ئه‌ى له‌سه‌ر هه‌دوو لاى دانیشم و قسه‌ى بچووك بكه‌م؟
***
ـ تووتى یه‌كم كڕى بۆ مه‌لاى مزگه‌وته‌كه‌مان، كه‌چى ئه‌ڵێ زۆر قسه‌ ئه‌كات.
× مامۆستا وا ئه‌ڵێ؟
ـ نه‌خێر.. تووتى یه‌كه‌.

3/7/2019 14:31:00