پرسه‌نامه‌ی قوباد تاڵه‌بانی بۆ كۆچی دوایی قادری مامه‌ند ئاغای میراوده‌لی

جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كۆچی دوایی قادری مامه‌ند ئاغای میراوده‌لی پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كات.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌...

به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو قادری مه‌مه‌ند ئاغای میراوده‌لی
سڵاوێكی گه‌رم..
نیگه‌ران و غه‌مباربووم به‌ بیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی "قادری مه‌مه‌ند ئاغای میراوده‌لی".
كۆچكردوو جگه‌ له‌وه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی بوو، یه‌كێكه‌ له‌ پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی شۆرشی نوێ و هه‌ڤاڵ و دۆستی رابه‌رمان مام جه‌لال بووه‌و له‌یه‌كه‌م خولی په‌رله‌مانی كوردستانیشدا شه‌ره‌فی ئه‌ندامێتی پێ بڕاوه‌.
به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی له‌ ئێوه‌ی به‌ڕێز ده‌كه‌م وبه‌شداری پرسه‌تانم. له‌خوای گه‌وره‌ داواكارم سه‌بووریتان بدات و گیانی خوالێخۆشبووش به‌به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات.

انا لله‌ و انا الیه‌ راجعون

قوباد تاڵه‌بانی
جێگری سه‌رۆك وه‌زیران


PUKmedia تایبه‌ت

2/7/2019 13:41:00